لە درێژەی دەستبەسەرکرانیی سەرەڕۆیانەی هاوڵاتییان لە پارێزگای کرماشان، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سەنقەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بەیانی ڕۆژی سێشەممە شازدەی بەفرانباری ١٤٠٤، ئیحسان سەیفوری هاوڵاتی خەڵکی شاری سەنقەر سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دەستبەسەرکرانە بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدەاوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی زیندانیکردن، دۆخی جەستەیی و یاسایی و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئیحسان سەیفوری بۆ چارەنووسی ناوبراو بێئەنجام بووە و ناوەندەکانی ئەمنی لە هەرجۆرە وەڵامێک لەبارەی ناوبراوەوە خۆ دەبوێرن.

