سنە؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری دۆخی شەش لاوی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی کامێران

سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی کاوان سەبوری تەمەن ١٧ ساڵ، ئەوراز زەمانی تەمەن ١٧ ساڵ، بێهروز ڕەشیدی تەمەن ١٧ ساڵ، سۆران موزەفەری تەمەن ١٧ ساڵ، پەیام حسێنی تەمەن ١٧ ساڵ و ئیحسان سەبوری تەمەن ١٧ ساڵ، شەش منداڵی خەڵکی کامێران، هێشتا چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی کاوان سەبوری تەمەن ١٧ ساڵ، ئەوراز زەمانی تەمەن ١٧ ساڵ، بێهروز ڕەشیدی تەمەن ١٧ ساڵ، سۆران موزەفەری تەمەن ١٧ ساڵ، پەیام حسێنی تەمەن ١٧ ساڵ و ئیحسان سەبوری تەمەن ١٧ ساڵ، شەش لاوی خەڵکی کامێران، هێشتا 

چارەنووسیان نادیارە. 

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ خەرمانانی ١٤٠٤، کاوان سەبوری تەمەن ١٧ ساڵ، ئەوراز زەمانی تەمەن ١٧ ساڵ، بێهروز ڕەشیدی تەمەن ١٧ ساڵ، سۆران موزەفەری و پەیام حسێنی تەمەن ١٧ ساڵ پێنج لاوی دەستبەسەرکراوی شاری کامێران بۆ لێپرسینەوەیان، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بۆ گرتووخانەی ئەمنی شەهرام فەر لە سنە گواسترانەوە. ئیحسان سەبوری لاوێکی دیکەی تەمەن ١٧ ساڵ بۆ کانونی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم زانیاری لەبارەی دۆخی ئەم لاوانە بە بنەماڵەکانیان نادات. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم شەش لاوە بنەماڵەکانیانی نیگەران کردووە.

ڕۆژی دووشەممە حەڤدەی خەرمانانی ١٤٠٤، سۆران موزەفەری لاوی خەڵکی شاری کامێران و ئەوراز زەمانی و بێهروز ڕەشیدی هەردوو تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی «پاڵنگان»ی سەربە شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە سۆران موزەفەری نەخۆشی شەکرەی هەیە و پێویستە بەردەوام ئەنسۆلین بەکاربێنێت.

ڕۆژی پێنجشەممە بیستی خەرمانانی ١٤٠٤، پەیام حسێنی تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی گوندی «لۆن سادات» و دانیشتووی شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

سەرلەبەیانی هەینی ٢١ خەرمانانی ١٤٠٤، کاوان سەبوری تەمەن ١٧ ساڵ و ئیحسان سەبوری تەمەن ١٧ ساڵ هەردوو خەڵکی گوندی «گازرخانی»ی سەربە شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

شایانی باسە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم پێنج لاوە و بە توندوتیژی دەستبەسەریان کردوون.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەوڵاوا؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی 

چ سپتامبر 17 , 2025
محەممەد عەبدی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی «دزڵی»ی سەربە سەوڵاوا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ خەرمانانی ١٤٠٤، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری «ملەخور» لە گوندی «دزڵی»ی سەربە شاری سەوڵاوا، بە ئاڕاستەی کۆڵبەران تەقەیان کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربووە. ناسنامەی ئەم […]

بابەتی پەیوەندیدار