وەحید شادمان، هاوڵاتی خەڵکی قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ و چارەنووسی ناوبراوەوە لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، وەحید شادمان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەشێوەیەکی سەرەڕۆیانە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی دژی، شوێنی زیندانیکرام و دۆخی جەستەیی ناوبراو لەلایەن ناوەندەکانی ئەمنی و دادوەری کۆماری ئیسلامی ڕانەگەیەندراوە.
بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکاری وەحید شادمان تا ئێستا بێئەنجام ماوە و ئەمەش نیگەرانی ئەوانی سەبارەت بە سەلامەتی و چارەنووسی ناوبراوی زیاتر کردووە.

