مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی چوار هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

«سامان قوربانی، ئاکام شێخە مرشە، هەژار محەممەدزادە ئەقدەم و ئایمان محەممەدزادە» لە مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و هۆکاری دەستبەسەرییان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرلەبەیانی چوارشەممە ١٩ سەرماوەزی ١٤٠٤، «سامان قوربانی خەڵکی مەهاباد، ئاکام شێخە مرشە خەڵکی گوندی قرە قشلاق، هەژار محەممەدزادە ئەقدەم و ئایمان محەممەدزادە خەڵکی گوندی خورخورە لە مەهاباد» لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە ماڵەکانیاندا دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم دەستبەسەرکرانە بەبێ بڕیاری دادوەر و بەهێرش بۆ ماڵەکانیان ئەنجامدراوە.

هەروەها سەرلەبەیانی سێشەممە ١٨ سەرماوەزی ١٤٠٤، «کازم ئازدە و ناسر ئازرم» دوو هاوڵاتی خەڵکی خەلیفان لە مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. پاش ئەم دوو هاوڵاتییە، کۆی دەستبەسەرکران لەم ڕووداوەدا بووە ٦ هاوڵاتی.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەریی، شوێنی زیندانیی و تۆمەتەکانی دژی ئەم ٦ هاوڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەغەدە؛ دەستبەسەرکرانی مەحموود خودادادی و هێمن ڕەحیمی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

چ دسامبر 10 , 2025
دوو هاوڵاتی خەڵکی نەغەدە بە ناسنامەی «مەحموود خودادادی و هێمن ڕەحیمی» لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە ١٦ سەرماوەزی ١٤٠٤، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەغەدە، «مەحموود خودادادی و هێمن ڕەحیمی» بە جیاواز و توندوتیژانە لە شوێنی کارەکەیان دەستبەسەرکردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی […]

بابەتی پەیوەندیدار