شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاوڵاتیی کە دوانیان منداڵن

ڕێبوار موسەوی، زاهیر ئازەری و فەخرەدین خالدی، سێ هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی رژیم دەستبەسەرکران. ڕێبوار موسەوی و زاهیر ئازەری پاش چەندین کاتژمێر لێکۆڵینەوە ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە پازدەی ڕەزبەری ١٤٠٤، ڕێبوار موسەوی تەمەن ١٧ ساڵ، زاهیر ئازەری تەمەن ١٧ ساڵ و فەخرەدین خالدی، سێ هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێبوار موسەوی و زاهیر ئازەری پاش چەندین کاتژمێر لێکۆڵینەوە ئازادکران. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە چارەنووسی فەخرەدین خالدی نادیارە.

هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییانە دەستبەسەرکران و لێکۆڵینەوەیان لێکراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ کەمئەندامبوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین

پ اکتبر 9 , 2025
ناسر ڕەحیمی، کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کەمئەندام بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە شازدەی ڕەزبەری ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری هەنگەژاڵی بانە برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «ناسر ڕەحیمی» خەڵکی گوندی «مەنجیلان» لە بەشی نەمشیر لە شاری بانە بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. بەپێی […]

بابەتی پەیوەندیدار