نەغەدە؛ دەرچوونی تۆمەتنامە بۆ مەنسوور عەبدوڵڵازادە و ڕەوانەکردنی دۆسیەکەی بۆ دادگا

مەنسوور عەبدوڵڵازادە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کرابوو، بە دەرچوونی تۆمەتنامە لەلایەن دادگای گشتی و شۆڕشی ئەم شارەوە، لێپرسینەوە لە دۆسیە یاساییەکەی کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دۆسیەی مەنسوور عەبدوڵڵازادە دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی و دەرچوونی تۆمەتنامە لەلایەن لقی گوتەبێژی دادگای گشتی و شۆڕشی نەغەدە، ڕەوانەی دادگای ئەم شارە کراوە. لە تۆمەتنامە دەرکراوەکەدا، تۆمەتی «ئەندامێتی لە کۆمەڵە و ڕێکخراوە دژبەرەکانی وڵاتدا» خراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە.

مەنسوور عەبدوڵڵازادە پێشتر لە ڕێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، بە دانانی بارمتە، بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانیی نەغەدە ئازاد کرابوو. ناوبراو دوای کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، لە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانەوە بۆ زیندانیی نەغەدە گوازرابووەوە.

ئەم هاووڵاتییە لە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیدا دەستبەسەر کرابوو. هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنیدا، هێزەکانی ڕژێم دەستیان بەسەر بەشێک لە کەلوپەلی کەسی و ئامێرە دیجیتاڵییەکانیدا گرتبوو، لەوانە مۆبایل و لاپتۆپەکەی.

مەنسوور عەبدوڵڵازادە، تەمەن ٤١ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە، و خەڵکی گوندی «خەلیفان»ی سەر بە شاری نەغەدەیە. پرۆسەی ڕاگرتنی دادگایی و دادگایی دۆسیەکەی لە کاتێکدا بەردەوامە کە هێشتا زانیاریی زیاتر لەسەر بەڵگەکانی پشتڕاستکەرەوەی ئەم تۆمەتە و کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگاکەی بڵاو نەکراوەتەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

قوچان؛ سزادانی ڕەزا بەبرنەژاد، لە بنەماڵەی دادخوازانی بزووتنەوەی ژینا، بە ٦ ساڵ زیندانیکردن

د ژوئن 8 , 2026
ڕەزا بەبرنەژاد، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی قوچان و برای مەهدی بەبرنەژاد لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە کۆی ٦ ساڵ زیندانیکردن سزا درا. بەپێی سزا دەرکراوەکە، قورسترین سزا کە پێنج ساڵ زیندانییە، بەسەریدا جێبەجێ دەکرێت. بەپێی ڕاپۆرتی «کۆڵبەرنیوز»، بەمدواییانە ڕەزا بەبرنەژاد، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی قوچان […]

بابەتی پەیوەندیدار