ئیلام؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی شەریف ئاشناب دوای ١٩ ڕۆژ و بێبەشبوونی لە پارێزەر

شەریف ئاشناب، گەنجی خەڵکی مەلەکشایی، پاش تێپەڕبوونی ١٩ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، دوای گواستنەوەی بۆ گرتووخانەیەکی نادیار و لێپرسینەوەی، بۆ زیندانی ناوەندیی ئیلام گوازرایەوە و هێشتا بەبێ بوونی پارێزەر چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥، شەریف ئاشناب، گەنجی خەڵکی مەلەکشایی لە پارێزگای ئیلام، بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کرا و لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا کەوتووەتە بەر لێدان. هێزەکانی ڕژێم دوای دەستبەسەرکردنی، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم هاووڵاتییە دوای چەند ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتووخانەیەکی نادیاردا، بۆ زیندانی ناوەندیی ئیلام گوازرایەوە و بە تێپەڕبوونی نۆزدە ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکردنی، هێشتا لە دۆخێکی نادیاردا ڕاگیراوە.

شەریف ئاشناب لە ماوەی دەستبەسەرکردن و لێپرسینەوەکەیدا، لە چاوپێکەوتن و پەیوەندیگرتن بە بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و تا ئێستاش مافی پارێزەری پێ نەدراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە بڵاو نەکراوەتەوە و ناوەندەکانی ئەمنیی هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و دۆخی دۆسیەکەی نەداوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کەمیی سەد هەزار پەرستار لە وڵاتێکدا کە هەموو ساڵێک هەزاران پەرستار پێدەگەیەنێت

د اکتبر 19 , 2026
ئەحمەد نەجاتیان، سەرۆکی ڕێکخراوی نیزام پەرستاری، باسی لە کەمیی نزیکەی ١٠٠ هەزار پەرستار لە وڵاتدا کردووە. ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٥ لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیرنا ڕایگەیاند کە ڕێژەی پەرستار بۆ تەختی نەخۆشخانە لە ئێراندا ئێستا یەک پەرستارە بۆ هەر تەختێک، لە کاتێکدا ئەم ڕێژەیە دەبێت بگاتە ١.٨. […]

بابەتی پەیوەندیدار