بردیا دەروێشی، هاوڵاتی خەڵکی گیەڵان لە پارێزگای کرماشان، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە و تائێستا دۆخ و چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەممە ١٧ بەفرانباری ١٤٠٤، بردیا دەروێشی لە ناڕەزایەتیەکانی سەرتاسەری ئەم شارەدا لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بە سەرەڕۆیانە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە. بە تێپەڕینی چەندین ڕۆژ لە دەستبەسەرکران، هێشتا هۆکاری دەستبەسەریی، تۆمەتەکانی، شوێنی زیندانیی و دۆخی جەستەیی ناوبراو لەلایەن ناوەندەکانی ئەمنی و دادوەری کۆماری ئیسلامی ڕانەگەیەندراوە.
بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکاری بردیا دەروێشی تائێستا بێئەنجامە و بۆ سەلامەتی و چارەنووسی ناوبراو زۆر نیگەرانن.

