بێهنام بڵندبەخت، هاوڵاتی خەڵکی گیەڵان «شاباد»ی سەر بە کرماشان، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ و چارەنووسی ناوبراوەوە لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، بێهنام بڵندبەخت لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەشێوەیەکی سەرەڕۆیانە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی دژی، شوێنی زیندانیکران و دۆخی جەستەیی ناوبراو لەلایەن ناوەندەکانی ئەمنی و دادوەری کۆماری ئیسلامی ڕانەگەیەندراوە.
بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکاری بێهنام بڵندبەخت تا ئێستا بێئەنجام ماوە و ئەمەش نیگەرانی ئەوانی سەبارەت بە سەلامەت و چارەنووسی ناوبراو زیاتر کردووە.

