ڕەحیم ئەحمەدی، کۆڵبەری خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری «زەڵێ»ی سەربە شاری بانە بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە هەژدەی گەلاوێژی ١٤٠٤، ڕەحیم ئەحمەدی کۆڵبەری تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری «زەڵێ»ی سەربە شاری بانە بە سەختی برینداربووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ڕەحیم ئەحمەدی لە لاقیدا برینداربووە و بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە گواستراوەتەوە.
ڕەحیم ئەحمەدی خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە.
بەپێی ڕاپۆرتی تۆمارکراو لە کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ١٤٠٣دا، بە کۆی گشتی ١٨٣ لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم هەژمارەدا ٥٢ کۆڵبەر واتە (٢٨٪) کوژران و ١٣١ کۆڵبەر واتە (٧٢٪) برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١٤٣ حاڵەتیان واتە (٧٨٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەنجام دراوە. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١١ کەسیان واتە (٦٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەک لەوان بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەستداوە.

