سنە؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتیەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

فەرشید مەنسووری، هاوڵاتی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی سێشەممە بیستی خەزەڵوەری ١٤٠٤، فەرشید مەنسووری هاوڵاتی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتیەی دەستبەسەرکردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی زیندان و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیە نادیارە.

فەرشید مەنسووری تەمەن ٣٦ ساڵ، دانیشتووی گەڕەکی عەباس ئاوا لە سنە، خێزاندارە و باوکی منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ دەستبەسەرکران و گواستنەوەی سێ هاوڵاتی بۆ زیندان

چ نوامبر 12 , 2025
شوانە خزرنەژاد، ئەحەد خزرنەژاد و ئومید خزرنەژاد بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندان، دەستبەسەرکران و بۆ زیندانیی نەغەدە گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە نۆزدەی خەزەڵوەری ١٤٠٤، شوانە خزرنەژاد، ئەحەد خزرنەژاد و ئومید خزرنەژاد، سێ هاوڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندان، دەستبەسەرکران و بۆ زیندانیی نەغەدە گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە […]

بابەتی پەیوەندیدار