ئیلام؛ دەستبەسەرکرانیی سێ هاوڵاتی دیکە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

سێ هاوڵاتی دیکەی خەڵکی دەڕەشەهر و دێلوران لە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٢ بەفرانباری ١٤٠٤، سێ هاوڵاتی دیکە بە ناوەکانی «شایان ئەسڵ مەرز، کوروش نوری و ئومید بەیرانوەند» لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، «شایان ئەسڵ مەرز» خەڵکی دەڕەشەهر و «کوروش نوری و ئومید بەیرانوەند» خەڵکی دێلوران لە پارێزگای ئیلامن کە بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکراون.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم سێ هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

خەبات بەردەوامە و ئاسۆ ڕوونە

ش ژانویه 3 , 2026
ئەو شەپۆلە نوێیە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەی کە ئێستا دەیان شاری ئێرانی گرتۆتەوە، ڕەنگدانەوەی قووڵی قەیرانی ناو پێکهاتەی کۆماری ئیسلامییە. ڕژیمێکی کە ئیتر جگە لە سەرکوت و ترس و تۆقاندن هیچ وەڵامێکی بۆ ویست و داخوازییەکانی جەماوەر نییە، ئێستا لەگەڵ شەپۆلێک لە ڕق و بێزاریی بەرەوڕووە کە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەژاری و […]

بابەتی پەیوەندیدار