سێ لاوی خەڵکی شاری ئیلام بەهۆی هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر نەخۆشخانەی خومەینی ئەم شارە بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەرکران و تا ئێستا چارەنووس و شوێنی زیندانیکرانیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی یەکشەممە چواردەی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەمیرعەلی عەبدیان، فیروز فەرەجی، موحەممەد سەدرا مەنسووری، سێ لاوی خەڵکی شاری ئیلام، بەهۆی هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر نەخۆشخانەی خومەینی ئەم ئیلام، بەبێ بڕیاری دادوەر و بە بکارهێنانی توندووتیژی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە. ئەمیرعەلی عەبدیان ١٦ ساڵ لەو دەستبەسەرکراوانەیە و تەمەن و شوێنی زیندانیی دوو لاوەکەی دیکە، فیروز فەرەجی و محەممەدسەدرا مەنسووری نادیارە.
بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکاری ئەم لاوانە بۆ دۆخیان تا ئێستا بێئەنجام بووە و ئەمەش نیگەرانییەکانیانی سەبارەت بە سەلامەتی و چارەنووسیان زیاتر کردووە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی ئەمنی و دادوەری کۆماری ئیسلامی لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردم، تۆمەتی دژیان و شوێنی زیندانکرامی ئەم سێ لاوە هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە.

