کرماشان؛ گیانبەختکردنی موحسین ڕەزایی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم

«موحسین ڕەزایی»، هاوڵاتی گەنجی خەڵکی کرماشان، یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارەیە کە لە کاتی سەرکوتی سەرشەقامدا گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی، ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، موحسین ڕەزایی لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی گەڕەکی مەسکەنی شاری کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا.

لەسەر بنەمای ڕێکارە باوەکانی دامەزراوە ئەمنییەکان، خێزانی گیانبەختکردووانی نارەزایەتییەکان ڕووبەڕووی فشار، هەڕەشە و سنوورداری لە ڕاگەیاندن و بەڕێوەبردنی مەراسیمی بەخاکسپاردن دەبنەوە و هەوڵدەدرێت وردەکارییەکانی پەیوەست بە چۆنیەتی کوژرانی گیانبەختکردووام لە ڕای گشتی بەشاراوەیی بمێنێتەوە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سپای پاسداران لە لیستی تیرۆریستانی یەکێتی ئورووپادا

ش ژانویه 31 , 2026
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ژانویەی ٢٠٢٦، لە برۆکسل بریارێک درا کە ساڵانێکە ویستی بەشێکی زۆری نەیارانی کۆماری ئیسلامی و بەشێکی بەرچاو لە ئێرانیانی دەرەوەی وڵات بوو. وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئوورووپا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە سپای پاسداران بخەنە ناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەو یەکێتییەوە. ئەم بڕیارە چ لە ڕووی یاسایی و چ […]

بابەتی پەیوەندیدار