«ئازاد ڕەسووڵی فەرد» و «ڕەحیم شیلانی»، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٠ی رێبەندانی ١٤٠٤، ئازاد ڕەسووڵی فەرد کوڕی ڕەحیم و ڕەحیم شیلانی کوڕی عوسمان، بەبێ بوونی بڕیاری دادوەەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، هێزە ئەمنییەکان ئەم دوو هاوڵاتییەیان بە شێوەیەکی هاوکات دەستبەسەر کردووە.
ئازاد ڕەسووڵی فەرد لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٩ و ڕەحیم شیلانی لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٤. هەردووکیان خێزاندار و خاوەنی منداڵن.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم دوو هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

