بیجار؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە بارودۆخی مێهرداد داوودپوور

«مێهرداد داوودپوور»، هاووڵاتی خەڵکی شاری بیجار، پاش دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، هێشتا لە بارودۆخێکی نادیاردا بەسەردەبات.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مێهرداد داوودپوور، هاووڵاتی کوردی ٣٠ ساڵەی خەڵکی بیجار و ئەندازیاری کارەبا، رۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەو شارەدا دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک دەربارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و شوێنی مانەوەی ئەم هاووڵاتیە لەبەردەستدا نییە و بارودۆخی ناوبراو لەناو بارودۆخێکی نادیار و گوماناویدایە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرماشان؛ گیانبەختکردنی سەجاد فەیزی بە گوللەی جەنگی لە نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا

چ فوریه 18 , 2026
«سەجاد فەیزی»، گەنجێکی کوردی خەڵکی کرماشان، لە کاتی نارەزاتییە جەماوەرییەکاندا لە کاتی یارمەتیدانی بریندارێک بە گوللەی جەنگی گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە کاتی نارەزاتییە جەماوەرییەکانی رۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە ناوچەی «٢٢ی رێبەندان» لە شاری کرماشان، سەجاد فەیزی، گەنجێکی کوردی ٣٦ ساڵەی ئەم شارە، لە کاتێکدا کە خەریکی یارمەتیدانت […]

بابەتی پەیوەندیدار