«کامران نادری»، هاووڵاتیی ٥٠ ساڵەی خەڵکی شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانە لە کرماشان.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، رۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، کامران نادری، مامۆستای ٥٠ ساڵەی خەڵکی شاباد، لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ناوچەی «ئیلاهییە»ی کرماشان، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی و لە سکی دا بە گوللە پێکرا و گیانی لەدەستدا. تەرمی ئەم هاووڵاتییە رۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لەژێر چاودێری ئەمنیەتی، لە ئارامگەی گوندی «جوزانجیرک»ی سەر بە شاباد بە خاک سپێردرا.
کامران نادری لە مامۆستایانی پەروەردەبوو و کچێکی ١٦ ساڵەی هەیە.
پاش کوژرانی ئەم مامۆستایە، بنەماڵەی ناوبراو لە پرۆسەی وەرگرتنەوەی تەرمەکەیدا و ئەنجامدانی مراسمی خاکسپاردن ڕووبەڕووی گوشاری ئەمنیەتی بوونەوو، و دەزگاکانی ئەمنیەتی هەوڵیاندا لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆ دەربارەی وردەکارییەکانی ئەم کوژرانە دوور ببنەوە.

