دیواندەرە؛ دەستگیرکردنی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

عابد مورادی و ئارمان مورادی، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی “دەرەگاوان”ی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان لە گوندی دەرەگاوان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی تایبەتی ئەو دوو هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردوون.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەو هاووڵاتییانەیان دەستگیرکردووە و تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی نیشتەجێبوون و تۆمەتی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سنە؛دەستبەسەرکردنی دوهاووڵاتی لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە

ش سپتامبر 16 , 2023
دیارئەحمەدی و عەلی ئەحمەدی،دوو هاووڵاتی خەڵکی سنە لە لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز،ئەمڕۆ شەممە٢٥ی خەرمانانی١٤٠٢،دوو هاووڵاتی خەڵکی ئارەنان سەر بە شاری پاوە،بە ناسناوی دیارئەحمەدی و عەلی ئەحمەدی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیارکران. تاکاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە هۆکاری گرتن وشوێنی ڕاگیرانیان هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

You May Like