پژمان مورادی دانیشتووی سەوڵاوا، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٨ مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، تا ئێستا دەستبەسەرە و بارودۆخی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پژمان مورادی دانیشتووی سەوڵاوا سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٨ مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا دەستبەسەرە و بارودۆخی نادیارە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، پژمان مورادی زیاتر له ١٨ مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەر کرا. تا ئەمڕۆش بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییه لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری و ئەمنی سەبارەت به چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە و هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخی تەندروستی و شوێنی مانەوەی نییە. بێ ئاگابوون لە بارودۆخی پژمان مورادی نیگەرانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە.
“پژمان مورادی” دانیشتووی گوندی “دێوەزناو” سەر بە شاری سەوڵاوا، لە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
ناوبراو خێزاندارە و خاوەنی یەک منداڵە.