ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، “تەیب خوسرەوی”، کۆلبەرێکی خەڵکی باینگان، لە ناوچەی سنووریی نەوسوود، بەهۆی لێدان و ئازاردانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، “تەیب خوسرەوی” کۆلبەرێکی خەڵکی گوندی “تین” سەر بە ناحیەی باینگان سەر بە شاری پاوە، لە ئەنجامی لێدانو ئازاردانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە نەواری سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی هەنگی مەرزی بە “بەرد” لە ئەم کۆلبێرەیان داوە کە لە ئەنجامدا بۆتەهۆی برینداربوونی سمت و قاچی، و هەروەها “حەوت پەراسوی” و “سەر”ی شکاوە.
ئەم کۆڵبەرە ئێستا بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەی شاری پاوە خەوێندراوە و دەگوترێ کە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە دەبێ بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری کرماشان بۆ ئەوەی نەشتەرگەری سمتی بۆ ئەنجام بدرێت.
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.