ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەزبەری١٤٠٢، بە هۆی دانانی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، ژمارەیەکی زۆر لە کۆڵبەران بۆ ماوەی شەو و ڕۆژێک لە سنووری هەرێمی کوردستان ماونەتەوە و چەن کەسیشیان برینداربوون.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز،ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەزبەری١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ بۆسەیان بۆ کۆمەڵێک کۆڵبەر دانا و دایانە بە دەستڕێژی گوللە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، بە هۆی بۆسەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ئەو کۆڵبەرانە تا شەوی سێشەممە ١٦ی ڕەزبەر، لە سنووری هەرێمی کوردستان مابوونەوە.
شایانی باسە بە هۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی چەندین کۆڵبەر برینداربوون کە تا کاتی نووسینی ئەو هەواڵە هیچ زانیاریەک لە ناسناویان بەردەست نیە.
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.