کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، کۆڵبەرێک “لاق” ی بریندار بووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “حەمید ڕەزا حافیزی”، تەمەن 18 ساڵ و خەڵکی شاری سەقزە.
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆڵبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆڵبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆڵبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆڵبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.