نەوسوود: بەرزبوونەوەی ژمارەی کۆڵبەرە بریندارەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژێم لە کۆڵبەران، لانیکەم ٥ کۆڵبەر بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی دووشەممە ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم، لانیکەم ٥ کۆڵبەر بریندار بوون کە ناسنامەی ٤ لەو کۆڵبەرانە بە ناوی «مەسعود مەنسوری»، «ئومێد مورادی»، «هادی» و «محمد» بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندرا و بەدواداچوون بۆ پشتڕاست کردنەوەی ناسنامەی کۆڵبەرەکەی دیکە لە ئارادایە.

یەک لەم کۆڵبەرانە بە ناسنامەی «مەسعود مەنسوری» بە ٣ گوللە قاچی بە سەختی بریندار بووە و زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ئەگەری بڕینەوەی قاچی ئەم کۆڵبەرە هەیە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

هەورامان: برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنەخوارە لە بەرزایی

س مارس 12 , 2024
کۆڵبەرێکی خەڵکی هەورامان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە بەرزایی بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی سێشەمە ٢٢ ڕەشەمەی ١٤٠٢، بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی هێڵی سنووری تەتەی هەورامان، کۆڵبەرێک بە ناوی «مەنسور عەزیزی» ٣٥ ساڵ تەمەن،هاوڵاتی خەڵکی هەورامان بە سەختی برینداربوو. شایانی باسە،ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەری برینەکانی ،بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە و دۆخی […]

You May Like