مهاباد؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە ناویاندا منداڵێک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

“ماردین ڕەسوڵ زادە”، ١٣ ساڵ تەمەن و “ئیحسان ڕەسوڵ زادە”، دوو برای خەڵکی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ماردین ڕەسوڵ زادە ١٣ ساڵ تەمەن و ئیحسان ڕەسوڵ زادە ٢٢ ساڵ تەمەن، دوو برای خەڵکی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و لە گەڕەکی “ئەسحابە سپی” شاری مهاباد ئەم هاوڵاتیانەیان دەستبەسەرکردووە.

بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان بۆ زانینی دۆخی منداڵەکانیان تا ئێستا بێ ئەنجام بووە و ناوەندە ئەمنیەکان هیچ وەڵامێکی دیاریکراو سەبارەت بە دۆخی ئەوان نادەنەوە و لە پێدانی هەر وەڵامێک خۆ دەبوێرن.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیانە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پاوە؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەستەری کانزایی

ج آگوست 16 , 2024
کرێکارێک بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەستەری کانزایی گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کرێکارێک بە ناسنامەی ناسر ڕاوەند، خەڵکی گوندی “دودان” سەربە شاری پاوە، بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەستەری کانزایی لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا. ئەم ڕووداوە لە گوندی چورێژی سەربە شاری پاوە ڕوویداوە. ئێران یەکێکە […]

You May Like