سەردەشت؛ دەستبەسەرکرانی توندوتیژانەی سینا شەخسی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات

سینا شەخسی، گەنجی تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بە توندوتیژی دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرلەبەیانی یەکشەممە ١٦ سەرماوەزی ١٤٠٤، سینا شەخسی هاوڵاتی خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکراوە. هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر پاش شکاندنی دەرگای ژوورەوە، ڕۆشتنە ماڵەکەی و سینا شەخسی بە توندوتیژی دەستبەسەرکراوە. سینا شەخسی لەکاتی هێرشی هێزەکانی ڕژیم لە ماڵی باپیرە و داپیرەی بووە و بەبێ ڕوونکردنەوە دەستبەسەرکراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سینا شەخسی پاش دەستبەسەرکران بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ئیدارەی ئیتلاعات لە ورمێ گواسترایەوە و هێشتا باری یاسایی، شوێنی زیندانیی و دۆخی ناوبراو نادیارە.

بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە ئاگادارنین و لەبارەی سەلامەتی و چارەنووسی ناوبراو نیگەرانن.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەریی و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی توندوتیژانەی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا

س دسامبر 9 , 2025
کازم ئازدە و ناسر ئازرم، دوو هاوڵاتی خەڵکی «خەلیفان» لە مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی سێشەممە ١٨ سەرماوەزی ١٤٠٤، کازم ئازدە و ناسر ئازرم، دوو هاوڵاتی خەڵکی «خەلیفان» لە مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. […]

بابەتی پەیوەندیدار