ڕاپۆرتێک لە کۆتا دۆخی چالاکی کرێکاری و مافی ژنان هاجەر سەعیدی لە گرتوخانە

هاجەر سەعیدی، چالاکی کرێکاری و مافی ژنان و لە ئەندامانی پێشووی شورای ژنان، کە ماوەی سزاکەی لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە بەسەر دەبات، سەرەڕای نەخۆشیەکانی دڵ و سییەکان هەروەها لە مۆڵەتی چارەسەری و دەرمان بێبەشە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز هاجەر سەعیدی، ئەندامی پێشووی شورای ژنان و لە چالاکانی کرێکاری و مافی ژنانی شاری سنە ماوەی سزاکەی لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە بەسەر دەبات. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو نەخۆشی دڵ و سییەکانی هەیە، سەرەڕای ئەو نیوە دەرمانەی لەلایەن بنەماڵەکەی بۆی دەنێرن، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ڕیگری دەکەن و ناگاتە دەستی ناوبراو، کە نیگەرانی بنەماڵەکەی لەبارەی تەندروستی ناوبراو زیاتر کردووە. ناوبراو تەنیا بەندکراوی سیاسیە لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە، هاوبەندیەکانی ناوبراو تاوانباری مادەی هۆشبەر و ترسناکن کە ئەمەش نیگەرانی بنەماڵە و ئازیزانی زیاتر کردووە.

هاجەر سەعیدی، لەگەڵ ٧ چالاکی کرێکاری دیکە بەناوانی کەمال کەریمی، عەبدوڵا خێراوایی، ئیقبال پیشکاری، حەبیبوڵڵا کەریمی، سیروان مەحمودی، شادمان عەبدی و خەبات مەحمودی لەکاتێکدا دەستگیرکران لە ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٢ بۆ ڕێزگرتن لە یادی گیانبەختکردووی ڕێگای ئازادی هومەن عەبدوڵڵایی، بۆ ماڵی باوکی ناوبراو ڕۆشتبوون کە بەهۆی هێرشی هێزەکانی ئەمنی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بەبێ بڕیاری دادگا دەستگیرکران و بۆ گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترانەوە. یەکشەمە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٢ هاجەر سەعیدی، چالاکتی بزووتنەوەی ژنان و کرێکاری و لە ئەندامانی پێشووی شورای ژنان، پاش تێپەڕینی زیاتر لە مانگێک دەستگیری بەبارمتەی کاتی ٣ ملیار تمەن تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لەگرتوخانەی ناوەندی سنە ئازادبوو.

شەمە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ ناوبراو بۆ سزای ساڵێک بەندی تەعزیری بۆ گرتوخانە نێردرا. ناوبراو لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سنە بەسەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بەتۆمەتی گردبوونەوە و هاوکاری لەڕێگەی ڕێکخراوی کۆمۆنیستی بۆ ڕازیکردنی بنەماڵەی گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا بۆ کرداری کۆمۆنیستی و دژایەتی ئاسایشی نەتەوەیی، دادگاییکرا و بە ٢ ساڵ بەندی تەعزیری سزادرابوو. بڕیاری لقی ٤ی دادگای پێداچوونی پارێزگای کوردستان بەسەرۆکایەتی دادوەر مێهری و ئاقایی بۆ ساڵێک بەندی تەعزیری کەمکرایەوە. بڕیار لەدژی ناوبراو لە ڕاگەیەندراوێک لەلایەن لقی ٤ی سزاکانی سنە بە ناوبراو ڕاگەیەندرا. هاجەر سەعیدی، پێشتر لەڕێگەی چالاکیەکانی بۆ بەرگری لە مافی ژنان و کرێکاران دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەلایەن هێزەکانی ئەمنی کراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ بانگهێشتی ئیلاهە محەمەدی بۆ سزای بەندکردن

ی اکتبر 20 , 2024
ئیلاهە محەمەدی، ڕۆژنامەنووس بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێک بۆ سزای ٥ ساڵ بەندکردنی بۆ لقی ١ی سزاکانی دادگای گشتی ٣٣ی تاران بانگهێشتکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، شەمە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ ئیلاهە محەمەدی، بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێک بۆ سزای بەندکردنی بۆ لقی ١ی دادگای گشتی ٣٣ی تاران بانگهێشتکرا. ناوبراو دەبێت لە […]

You May Like