ئیلاهە محەمەدی، ڕۆژنامەنووس بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێک بۆ سزای ٥ ساڵ بەندکردنی بۆ لقی ١ی سزاکانی دادگای گشتی ٣٣ی تاران بانگهێشتکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، شەمە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ ئیلاهە محەمەدی، بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێک بۆ سزای بەندکردنی بۆ لقی ١ی دادگای گشتی ٣٣ی تاران بانگهێشتکرا. ناوبراو دەبێت لە ٥ ڕۆژدا خۆی بۆ سزای ٥ ساڵ بەندکردن بە زیندانی ئێڤین بناسێنێت. شایانی باسە ناوبراو لەکاتێکدا بۆ سزای بەندکردنی بانگهێشتکرا کە ئەمڕۆ پەرتو بورهانپوور و حیجەت کرمانی پارێزەرانی نیلوفەر حامدی لە بانگهێشتی ئەم ڕۆژنامەنووسە بۆ سزای ٥ ساڵ بەندکردنی ناوبراو ڕایانگەیاندبوو. لە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣ گوتەبێژی دەزگای یاسایی لە ناردنی بەڵگەی ئیلاهە محەمەدی و نیلوفەر حامدی بۆ لقی سزاکان ڕایانگەیاندبوو.
ئیلاهە محەمەدی، ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی هەم میهەن، بۆ شاری سەقز ڕۆشت و ڕاپۆرتی کوژرانی ژینا ئەمینی تۆمارکرد و نیلوفەر حامدی، ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی شەرق، یەکەمین جار وێنەی ژینا ئەمینی لە کۆما بڵاوکردوە، لە ڕۆژانی سەرەتایی ناڕەزایەتی سەرتاسەریەکانی ١٤٠١ دەستبەسەرکران. پاش ماوەیەک ناوبراوان لە گرتوخانەی قەرچەکی وەرامین بۆ زیندانی ئێڤین گواسترانەوە. لە کۆتایی ڕەزبەری ١٤٠٢ سزای ناوبراوان لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بەسەرۆکایەتی دادوەر سەڵواتی درا. نیلوفەر حامدی بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکای دوژمن بە ٧ ساڵ بەندکردن، بەتۆمەتی گردبوونەوە و پشتگیری بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی وڵات بە ٥ ساڵ بەندکردن و بەتۆمەتی چالاکی تەبلیغی دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ساڵێک بەندکردن سزادرا. هەروەها ئیلاهە محەمەدی بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکای دوژمن، بە ٦ ساڵ بەندکردن و بەتۆمەتی گردبوونەوە و هاوکاری بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی وڵات، بە ٥ ساڵ بەندکردن و بەتۆمەتی چالاکی تەبلیغی دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ساڵێک بەندکردن سزادرا.
لەکۆتایی گەلاوێژی ١٤٠٣ ناوبراوان لەلایەن دادگای پێداچوونی پارێزگای تاران بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکای دوژمن، بێتاوان کران و سزاکان لە قۆناغی سەرەتایی ٥ ساڵ بەندکردن بەتۆمەتی گردبوونەوە و هاوکاری دژی ئاسایشی وڵات، بە ساڵێک بەندکردن و بەتۆمەتی چالاکی تەبلیغی دژی ڕژیم، بۆ هەردووکیان پەسەندکرا.
بەپێی مادەی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی، سزای توند واتە ٥ ساڵ بەندکردن بۆ هەردووکیان دەدرێت. ناوبراوان لە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٢ بەبارمتەی کاتی لە زیندانی ئێڤین ئازادکران. پاش ماوەیەک لە ئازادی ناوبراوان، ناوەندی ڕاگەیاندنی دەزگای یاسایی لە ڕێکخستنی بەڵگەیەکی یاسایی دیکە دژی هەردووکیان لە دادگای گشتی و شۆڕشی تاران ڕایگەیاند و هۆکاری کردنەوەی ئەم بەڵگەیە بەهۆی دۆزینەوەی سەرپۆشی نیلوفەر حامدی و ئیلاهە محەمەدی ڕاگەیاند.