لە درێژەی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان، «زەهرا مورادی»، ژنێکی گەنجی خەڵکی گوندی “حەسار”ی سەر بە شاری بۆکان و دانیشتووی شاری تاران، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی تاڕانسەردا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی بەختکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، زەهرا مورادی ژنێکی گەنجی خەڵکی گوندی “حەسار”ی سەر بە شاری بۆکان و دانیشتووی شاری تاران لە درێژەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی تارانسەردا بووە ئامانجی گوللەی هێزەکانی و گیانی لەدەستداوە. سەرچاوە ئاگادارەکان پشراستیان کردووەتەوە کە ناوبراو بە پێکانی «سەر» و «سنگی» بە تەقەی ڕاستەوخۆ گیانی بەختکردووە. خاڵی و کچی خاڵی ناوبراویش هەر لە هەمان ڕووداوەدا بە چەکی ساچمەیی برینداربوون.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی ڕژیم هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمییان دەربارەی شێوەی کوژرانی زەهرا مورادییەوە نەداوە.

