بە تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ لە دەستگیری بێهزاد دادخواه، هاوڵاتی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێشتا زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز هێرشیان کردە سەر شوێنی کاری بێهزاد دادخواه و دوای دەستبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم هاوڵاتییەیان دەستگیر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستگیرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.