شنۆ؛ دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ڕەحمان تابێش، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٠ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، ڕەحمان تابێش، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان کاتژمێر 4ی بەربەیانی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەریان کردووە.

تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکار و شوێنی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراون لەبەردەستدا نییە.

ڕەحمان تابێش لە ڕابردووشدا پێشینەی دەستبەسەرکران و سزادرانی یاسایی هەبووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ دەستبەسەرکردنی دوو هاوڵاتی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

د دسامبر 30 , 2024
کورۆش عەزیزی و هێدی شادیخاه، دوو هاوڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەمدواییە لەم شارە بۆ ٣ کەس زیادی کردووە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، کورۆش عەزیزی، زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی شاری شنۆ، […]

You May Like