ڕاپۆرتی ساڵانەی کۆڵبەرنیوز؛ کوژران و بریندار بوونی ٣٤٥ کۆڵبەر لە ساڵی ٢٠٢٤دا

کۆڵبەرنیوز بە پشتبەستن بە ئامارە کۆکراوەکانی، باس لە کوژران و برینداربوونی لانیکەم ٣٤٥ کۆڵبەر لە ساڵی ٢٠٢٤دا دەکات.

بەپشتبەستن بە ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ٢٠٢٤دا، بە کۆی گشتی ٣٤٥ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژرا و بریندار بوون.

بە پێی ئەم ئامارە نوێیە، ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ١٥٪ ڕێژەی کوژراو و برینداران بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣ن. لەم ڕێژەیە ٥٩ کۆڵبەر واتە (١٧٪) کوژراو و ٢٨٦ کۆڵبەر واتە (٨٣٪) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ئەو ٣٤٥ کۆڵبەرەی کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراو و بریندار بوون، ٢٥٩ حاڵەت واتە (٧٥٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم ڕوویداوە. هەروەها لەم ژمارەیە ٢٢ کۆڵبەر واتە (٦٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەکێکیان بەهۆی سەرما و بەستەڵەکەوە گیانی لە دەستداوە.

بۆ زانیاری زیاتر لەگەڵ ناوەکان بە شێوەی ڕیزبەندی و جیاکردنەوەی شار و پارێزگا لەم لینکەدا دەبینن؛

https://kolbarnews.com/wp-content/uploads/2024/12/kolbar2024.pdf

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرماشان؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی نەبوونی پاراستنی شوێنی کارەوە

چ ژانویه 1 , 2025
بەهۆی نەبوونی پاراستن و هەلومەرجی گونجاوی شوێنی کارەوە، کرێکارێکی بیناسازی خەڵکی شاری کامێران بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بینایەک لە کرماشان گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٣ کرێکارێکی بیناسازی بەهۆی نەبوونی پاراستن و هەلومەرجی گونجاوی شوێنی کارەوە، پاش کەوتنە خوارەوە لە بینایەک لە کرماشان گیانی لەدەستدا. ناسنامەی […]

You May Like