خالید بەکری و محەممەد بەکری، ٢ برای خەڵکی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ محەممەد بەکری، هاوڵاتی تەمەن ٤٣ ساڵ خەڵکی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی مهابادەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ خالید بەکری، هاوڵاتی تەمەن ٤٦ ساڵ و برای گەورەتری محەممەد بەکری، لە ڕێگای مهاباد بۆ سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
شایانی ئاماژەیە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم ٢ برایەیان دەستبەسەر کردووە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.