عەبدوڵڵا ئەحمەدزادە، چالاکی فەرهەنگی شاری سەقز و ئەندانی ئەنجومەنی «هەڵەبجە»، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، «عەبدوڵڵا (ڕێباز) ئەحمەدزادە» چالاکی فەرهەنگی تەمەن ٤٥ ساڵ، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی «هەڵەبجە» و دانیشتووی گەڕەکی «حەمەلاوا» لە شاری سەقز، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەرکرانی ئەم چالاکەی فەرهەنگی، ماڵی ناوبراویان پشکنیووە و لێکۆڵینەوەیان تێدا کردووە.
عەبدوڵڵا ئەحمەدزادە، لە چالاکانی ناسراوی فەرهەنگی لە شاری سەقز دیاری دەکرێت، هەمو ساڵێک لە ساڵڕۆژی هێرشی کیمیاوی حکومەتی بەعس بۆ شاری هەڵەبجە، چەندین بەرنامەی فەرهەنگی یاد دەکەنەوە و بەڕێوەدەچن.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.