«یووسف بەخشی»، گەنجێکی ٢٧ ساڵانی کورد، خەڵکی قوچان سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی و دانیشتووی چالوس، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارەیە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگیی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی بەرە «دڵ»ی، گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، نزیکەی کاتژمێر ٩ی شەو، خێزانی «یووسف بەخشی» تەرمی ناوبرایان لە سەر شەقام دۆزییەوە؛ ناوبراو خوێنێکی زۆری لەدەستدابوو و لە «دڵ»ی دا کرابووە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان. خێزانەکەی یەکسەر ناوبراویان بۆ نەخۆشخانە گواستەوە، بەڵام یووسف تەنها پێنج خولەک دوای گەیشتن بە نەخۆشخانە، لە باوەشی براکەیدا گیانی لەدەستدا.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، خێزانەکەی بۆ ڕێگریکردن لە ڕفاندنی تەرمەکەی لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە، بە کێشەی زۆرەوە، تەرمەکەیان لە نەخۆشخانە دەرهێنا و ڕۆژی شەممە، ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە قوچان بەخاکسپێردرا.
«یووسف بەخشی» لە کاسبکارەکانی چالوس بوو و چەند ساڵێک لەگەڵ خێزانەکەی بۆ کار کۆچیان کردبوو بۆ ئەم شارە. خێزانەکەی دوای کوژرانی حکومەتی منداڵەکەیان، خەمبار و لە ماتەمێکی قووڵدان.

