«میلاد فەیزی نامیوەندی»، هاووڵاتی خەڵکی کرماشان، یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، میلاد فەیزی نامیوەندی لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی گەڕەکی «مەسکەن»ی شاری کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگیی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا.
تەرمی ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گۆڕستانی «باخی فیردەوس»ی کرماشان و لەژێر چاودێری و سنوورداریی ئەمنیی توندەوە بەخاکسپێردرا. دامەزراوە ئەمنییەکان بە جێبەجێکردنی فشار لەسەر خێزانی میلاد فەیزی نامیوەندی، هەوڵیانداوە ڕێگری لە ڕاگەیاندنی گشتی دەربارەی چۆنیەتی کوژرانی ناوبراو بکەن.

