مەریوان؛ بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی

ئومید فەرجی، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “نەی” لە شاری مەریوان، پاش بانگهێشتکرانی دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی چوار ساڵ زیندانیکردن بۆ زیندانی شاری مەریوان گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئومید فەرجی، هاووڵاتی تەمەن ٤١ ساڵ خەڵکی گوندی “نەی” لە شاری مەریوان، پاش بانگهێشتی بۆ دادگا، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی چوار ساڵەی خۆی بۆ زیندانی ناوەندی ئەم شارە مەحکووم کرا.

ئومید فەرجی، ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕۆژی یەکشەمە هەشتی گەلاوێژی ١٤٠٣، پاش نزیکەی ٤٣ ڕۆژ لە دەستبەسەری بە پێدانی بارمتەی یەک ملیارد و ٣٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.

ئومید فەرجی، خێزاندارە و باوکی منداڵێکە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ هەڕەشەی تەلەفونی لە چالاکوانی کرێکاری واحد سەیدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

ش مه 10 , 2025
واحد سەیدە، لە چالاکانی ناوداری کرێکاری و لە ئەندامانی پێشووی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ هاوکاری لە دروستکردنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بەهۆی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی جووتیارانی زیان پێگەیشتووی شاری مەهاباد لەڕێگەی تەلەفون هەڕەشەی لێکراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوودا، واحد سەیدە، لە چالاکانی خۆشناوی شاری مەهاباد و لە ئەندامانی پێشووی […]

You May Like