کرێکاری؛ ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی داوود ڕەزەوی لە زیندانی ئێڤین

داوود ڕەزەوی، لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحد، ماوەی سزاکەی لە زیندانی ئێڤین بەسەر دەبات. ئەم زیندانییە سیاسییە لە ٢٤ی ڕەشەمە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی گواسترایەوە و چارەسەری پزیشکی بۆکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، داوود ڕەزەوی، ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی ئێڤین بەسەر دەبات. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، داوود ڕەزەوی، ڕۆژی چوارشەمە ٢٤ی گوڵان، بەهۆی ئازاری زۆر لە دەستی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی گواسترایەوە. ناوبراو چارەسەری پزیشکی بۆکراوە. پزیشکان بۆ ناوبراو دە دانیشتنی فیزیۆتراپی داناوە. لەم ڕووەوە دیاری کراوە پاش تەواوبوونی ئەم دانیشتنانە، دووبارە سەردانی پزیشکان بکاتەوە. سزای پێنج ساڵ زیندانیکردن و سزاکانی تەکمیلی داوود ڕەزەوی لە پووشپەڕی ١٤٠٢، لەلایەن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران پەسەند کراوە.

لە پازدەی ڕەشەمەی ١٤٠١، دانیشتنی دادگایی بۆ تۆمەتەکانی داوود ڕەزەوی، لە لقی پازدەی دادگای شۆڕشی تاران بەڕێوەچوو. ناوبراو بە بڕیاری دادوەر سەڵواتی بە تۆمەتی “گردبوونەوە و پشتگیری دژی ئاسایشی نەتەوەیی” بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری و دوو ساڵ بێبەش بوونی لە چالاکیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چالاکیی لە کۆمەڵە سیاسییەکان و حیزبەکان سزادرابوو.

داوود ڕەزەوی، لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحد، لە پێنجی ڕەزبەری ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێڤین گواسترابوویەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

لە ڕێکخەرانی سوپا پڕ چەک و چۆڵەکان چاوەڕوانی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە ناکرێت

ش مه 17 , 2025
کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکەوتی ١٦ی ئایاری وەک «ڕۆژی جیهانی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە» ڕاگەیاند. هەروەها کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی ١٩٨١ لە بڕیارێکی دیکەدا ٢١ی سێپتامبری وەک «ڕۆژی جیهانی پێکەوە ژیانی ئاشتی» دیاریکرد و ئەم بەهاییانەی خوارەوەی بۆ بە پێویست زانی: ڕێزگرتن لە ژیان، مافی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان، پەرەدان […]

You May Like