مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

فایەق باستان، هاووڵاتی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە هەشتی پووشپەڕی ١٤٠٤، فایەق باستان، هاووڵاتی گوندی “سۆفی بلە” لە شاری مەریوان و دانیشتووی گوندی “لەنج ئاوا” لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئەم شارە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستبەسەرکردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

س جولای 1 , 2025
سەیدکەمال ئیبراهیمی و یونس تەنهایی، دوو هاووڵاتی شارەکانی نەغەدە و مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە حەوتی پووشپەڕی ١٤٠٤، سەیدکەمال ئیبراهیمی هاووڵاتی تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە و مامۆستا لە زانکۆی پەرستاری شاری مەهاباد بەهۆی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات […]

بابەتی پەیوەندیدار