سەقز؛ پێنج ڕۆژ بێ‌ئاگایی لە چارەنووسی ئاران ئەمینی دوای دەستبەسەرکرانی

ئاران ئەمینی، هاوڵاتیی ٢٥ ساڵانی خەڵکی سەقز، دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە هێشتا لە بارودۆخی بێ‌ئاگاییدا بەسەر دەبات و هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگیرانی و دۆخی دۆسیەکەی بڵاو نەکراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٢٤ی رەزبەری ١٤٠٥، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هێرش بۆ سەر ماڵی خێزانیی ئاران ئەمینی لە سەقز و بەبێ نیشاندانی بڕیاری دادوەری، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
لەگەڵ تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییەدا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی دژی و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. هەروەها ئاران ئەمینی لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندیکردن یان چاوپێکەوتن لەگەڵ خێزانەکەی بێ‌بەش کراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

فەڕانسە لەبەردەم تەقینەوەیەکی کۆمەڵایەتی

چ اکتبر 21 , 2026
فەڕانسە جارێکی دیکە بووەتە ناوەندی قەیرانێکی کۆمەڵایەتیی گشتگیر. ئەوەی لە نیوەی سێپتامبری ٢٠٢٦ بە ناڕەزایەتی خوێندکارانی یەکێک لە ئامادەییەکانی دەوروبەری پاریس دەستی پێکرد، لە کەمتر لە مانگێکدا بووە شەپۆلێکی سەرانسەری و خوێندکاران، قوتابییان، موعەلیمان، کارمەندانی بەشی وزە، ئاگرکوژێنەوەکان، جووتیاران و پاشماوەکانی بزووتنەوەی جلێقە زەردەکانی بەیەکەوە هێنایە سەر شەقام. ڕۆژی ١٧ی […]

بابەتی پەیوەندیدار