سەقز؛ ئازادی حەیدەر قادریان دوای ٢٢ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە

حەیدەر قادریان، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، دوای ٢٢ ڕۆژ بەندکران و بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی، بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی رەزبەری ١٤٠٥، حەیدەر قادریان بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی تا کۆتایی ئەنجامدانی دادگایی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٥ی رەزبەری ١٤٠٥، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی تایبەتی خۆی و بەبێ نیشاندانی بڕیاری دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاریی ورد لەبارەی تۆمەتەکانی دژی حەیدەر قادریان و وردەکاریی دۆسیە یاساییەکەی بڵاو نەکراوەتەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی سولەیمان ڕەسوڵی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات

چ اکتبر 21 , 2026
سولەیمان ڕەسوڵی، هاوڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی رەزبەری ١٤٠٥، سولەیمان ڕەسوڵی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری شنۆ، بەبێ نیشاندانی بڕیاری دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، […]

بابەتی پەیوەندیدار