شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی سولەیمان ڕەسوڵی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات

سولەیمان ڕەسوڵی، هاوڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی رەزبەری ١٤٠٥، سولەیمان ڕەسوڵی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری شنۆ، بەبێ نیشاندانی بڕیاری دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر
و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکرانەکە، تۆمەتە دراوەکان و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

قوروه؛ یوسف دێهقانی بە زیندان، قامچی، دوورخرانەوە و سزای نەغدی سزا درا

چ اکتبر 21 , 2026
یوسف دێهقانی، یەکێک لە ئەندامانی کادری تەندروستی و دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە کۆمەڵێک سزا، لەوانە: زیندانی تەعزیری، زیندانی تەعلیقی، دوورخرانەوە، قامچی و سزای نەغدی سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، یوسف دێهقانی کە لە ماوەی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شوێنی […]

بابەتی پەیوەندیدار