قوروه؛ یوسف دێهقانی بە زیندان، قامچی، دوورخرانەوە و سزای نەغدی سزا درا

یوسف دێهقانی، یەکێک لە ئەندامانی کادری تەندروستی و دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە کۆمەڵێک سزا، لەوانە: زیندانی تەعزیری، زیندانی تەعلیقی، دوورخرانەوە، قامچی و سزای نەغدی سزا درا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، یوسف دێهقانی کە لە ماوەی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شوێنی کارەکەی لە نەخۆشخانە دەستبەسەر کرابوو، دوای چەندین مانگ لە بێ ئاگایی لە چارەنووسی، لە دوو دۆسیەی جیاوازدا لە دادگای تاوانەکان و دادگای ئینقلابی قوروە بە سزای جیاواز سزا دراوە.
بەپێی ئەو بڕیارەی لەلایەن لقێکی دادگای تاوانی قروە بە سەرۆکایەتیی دادوەر هادی خانی دەرچووە، ناوبراو بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری، دوو ساڵ دوورخرانەوە بۆ شاری زابول و ٣١ قامچی سزا دراوە.

هەروەها، لقێکی دادگای ئینقلابی قوروە بە سەرۆکایەتیی دادوەر حوسێن بێگدلو، لە دۆسیەیەکی دیکەدا، بڕیاری دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی و دانی سزای نەغدی دژی ئەم هاوڵاتییە دەرکردووە.

یوسف دێهقانی پێشتریش لە ماوەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا لەلایەن دامودەزگا حکوومییەکانەوە بانگهێشت کرابوو و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ پێنج ڕۆژ بێ‌ئاگایی لە چارەنووسی ئاران ئەمینی دوای دەستبەسەرکرانی

چ اکتبر 21 , 2026
ئاران ئەمینی، هاوڵاتیی ٢٥ ساڵانی خەڵکی سەقز، دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە هێشتا لە بارودۆخی بێ‌ئاگاییدا بەسەر دەبات و هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگیرانی و دۆخی دۆسیەکەی بڵاو نەکراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٢٤ی رەزبەری ١٤٠٥، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هێرش بۆ سەر ماڵی خێزانیی ئاران ئەمینی لە […]

بابەتی پەیوەندیدار