ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گوڵان، پارێزەری مەحمود مێهرابی ڕایگەیاند کە دادگایەک لە ئیسفەهان بە شێوەی زارەکی و بەبێ ئاگادارکردنەوەی فەرمی، بە تاوانی گەندەڵی، حوکمی لەسێدارەدانی موکلەکەی پێڕاگەیاندووە. ناوبراو دەڵێت لە دۆسیەی موکیلەکەیدا تەنانەت یەک تۆمەتی ئەوتۆی گەندەڵی زەوی بوونی نییە کە لەگەڵ لە یاسای خودی ئەم ڕژیمەدا بگونجێت. مەحمود مێهرابی لە […]

ڕێژەی هەڵاوسان و بێکاری، لە زومرەی ئەو پێوەرە ئابوورییە گرنگانەن کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی خەڵک هەیە. بانکی ناوەندیی ئێران لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند کە هەڵاوسان لە ئێران سنووری ٥٢%ی تێپەڕاندووە. ڕاپۆرتێکی دیکە باس لەوە دەکات کە ئەم ئامارەی هەڵاوسان لە ماوەی ٨٠ ساڵی ڕابردوودا بێ وێنەیە و تەنیا لەگەڵ […]

لە ئێران، ڕۆژی ١٢ی گوڵانی هەموو ساڵێکدا بە بۆنەی ڕۆژی مامۆستایانەوە ڕێوڕەسمگەلێک بەڕێوە دەچێت. ئەمساڵ کە ڕۆژی جیهانی کرێکاران کەوتە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان، شۆڕای هەماهەنگی ڕێکخراوە سنفییەکانی فەرهەنگیانی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گوڵانی بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی مامۆستایان و بەڕێوە بردنی ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بەو ڕۆژە دیاریکردت. ڕۆژی مامۆستا لە […]

ڕۆژی جیهانی کرێکار لە زۆربەی وڵاتەکانی جیهان بە شێوەی ڕێپێوان و کۆڕ کۆبوونەوەی گەورە، بەڕێوە چوو. زیادکردنی حەقدەست، ڕاگرتنی جینۆسایدی ئەرتەشی ئیسرائیل لە غەززە، دروشمی هاوبەشی زۆربەی چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی کرێکار بوو. بەڵام لە هەموو وڵات و ویلایەتێکدا هاوکات کۆمەڵێک داواکاری تایبەتیش خرانەڕوو. لە ئەمریکا خۆپیشاندەران هێرشی دڕندانەی پۆلیس بۆسەر […]

لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیە خەبات و خۆڕاگریی لە کوردستان، گەلێک نەریتی پێشکەوتنخوازانەی بەنرخ لەم کۆمەڵگایەدا جێکەوتووە. یەکێک لەو نەریتانە، بریتییە لە ڕۆژی جیهانی کرێکار. ئەم نەریتە لە دژوارترین ڕۆژەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و لە دۆخێکدا کە شەڕی کۆنەپەرستانەی ئێران و عێراق، هەموو بوارەکانی ژیانی ئەم کۆمەڵگایەی خستبووە ژێر […]

وتارێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئەمن کردنی کار بەپێی ساڵنامەی ڕێکخراوی جیهانی کار (ILO )، دوێنێ یەکشەممە، ٢٨ی ئاوریل، بەرامبەر بە ٩ی گوڵان، ڕۆژی جیهانی ئەمنییەتی کار بوو. (ILO) ئەم ڕۆژەی لە ساڵی ٢٠٠٣دا بەو مەبەستە دەستنیشانکرد تا بارودۆخێکی ئەمنی کار دیاری بکات کە کرێکاران تیایدا بتوانن وێڕای پارێزراوبوونی کەرامەت […]

هەر لە سەرەتای جینۆسایدی ئیسرائیلەوە بە هاوکاری ئەمریکا لە غەززە، هێزە ئاشتیخوازەکان لە ئەمریکا بەرامبەر بەو جینایەتە دەستیاندایە ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان. بۆرژوازی ئەمریکا لە پەنای کەڵک وەرگرتن لە پۆلیس، دەسەڵاتی دادوەری و میدیاکانی خەتی فەرمی و بە تۆمەتی دژە یەهوودبوون، هەوڵیدا خەڵک لە دژی هێزە دژە ئیسرائیلییەکان لە غەززە هانبدەن. بەڵام […]

بێ دادگایەک لە شاری ئیسفەهان، بە تۆمەتی درۆ و بێ بنەما، سزای لە سێدارەدانی بۆ تۆماج ساڵحی هونەرمەند و دەنگی زوڵاڵی شۆڕشگێڕان لە ئێران دەرکرد. ئه‌م حوکمه له جەرگەی پەرەسەندنی هێرشەکان بۆ سەر ژنانی ئازادپۆش، چڕبوونەوەی گوشارەکان بۆسەر زیندانیانی سیاسی و بەڕێوەبردنی ئێعدامی به کۆمەڵ به مەبەستی دروستکردنی فەزای ترس […]

لەسەروبەندی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارداین. چینی کرێکاری ئێران لە هەلومەرجێکدا بەرەوپیری یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکار دەچێت کە ڕژیمی دەسەڵاتداری ئێران لە لوتکەی شپرزەیی ئابووری و لە داوی قەیرانە چارەهەڵنەگرەکانیدا گرفتار بووە. لەم نێوەندەدا قەیران و شپرزەیی ئابووری ڕژیم، پتر لە هەمووان لەسەر شانی چینی کرێکاری ئێران قورسایی دەکات. […]

هێرشی مەغۆل ئاسای گەشتی ئیرشاد و هێزە ئینتیزامی و لیباس شەخسییەکان بۆسەر ژنانی ئازادپۆش، کە لە ٢٥ی خاکەلێوەوە هاوکات لەگەڵ هێرشی موشەکی بۆسەر ئیسرائیل دەستیپێکرد، هەروا بەردەوامە. لەو ڕووەوە کە ئەو هێرشە هاوکات بوو لەگەڵ ئاشکرابوونی بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە پێشگرتن بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکان، ئەم هێرشانە […]