وتەی ڕۆژ:شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا ئێستا ئیتر دوای چەند کاتژمێر نکۆڵیکردن و ناڕوونی و یارییە میدیاییەکانی هەردوولا، سەرەنجام ئەوە ڕوون بووەتەوە کە کاتژمێر پێنجی سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ٣١ی خاکەلیوە، ئیسرائیل بە چوار مووشەک لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە، لانیکەم بنکەیەکی ئاسمانی لە نزیک شاری ئیسفەهان کردووەتە […]

لە کاتێکدا کە جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە بەردەوامە، هەزاران ژن و پیاوی ناڕازی ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ئاوریل بەرامبەر بە ٢٧ی خاکەلێوە، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی جۆراوجۆر لە شارە جیاوازەکانی جیهان لە ناڕەزایەتی بە درێژەدان بەو جینۆسایدە، کە بە شێوەیەکی سەرەکی بە چەکی ئەمریکایی و ئاڵمانی ئەنجام دەدرێت، هاتنە مەیدان. ئەوان لە […]

ڕۆژی شەممە ٢٥ و یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوە، ناوەندی سەرەکی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، هاوکات ئاگری دوو شەڕی هەڵگیرساند. شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل و شەڕ لەگەڵ خوازیارانی پۆشینی جلوبەرگی دڵخواز و لایەنگرەکانیان. لەم نێوەندەدا شەڕی دووەم گرنگترە بۆی و مانەوەی بەندە بە سەرکەوتن تیایدا. خامەنەیی ڕۆژی ١٥ی خاکەلێوە، سەرلەنوێ لە وتاری جەژنی ڕەمەزاندا […]

نیوەشەوی شەممە ١٣ی ئاوریلی ٢٠٢٤ بەرامبەر بە ٢٦ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٣، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئیسرائیل. تا ئێستا ڕاپۆرتێکی بەلگەمەند و ورد سەبارەت بە بڕی زیانەکانی ئەم هێرشە بڵاونەکراوەتەوە. بەڵام بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر له ٩٠ لەسەدی ئەو مووشەک […]

ڕۆژی هەینی ٢٤ی خاکەلێوە، خەڵکی تاران بە سەرسوڕمانەوە دیتیان کە کازم سەدیقی لەبری ئەوەی لەگەڵ بنەماڵەکەی بە تاوانی دزی و گەندەڵی لە دادگا لەبەردەم لێپێچینەوەدا بێت، لەسەر سەکۆی نوێژی هەینی دەرکەوت. ئیمام جومعەی تاران ڕاستەوخۆ لەلایەن خامنەییەوە دەستنیشان دەکرێت و هێشتنەوەی سەدیقی لەم پۆستەدا لەلایەن خامنەییەوە لە ڕاستیدا، بێ ڕێزی […]

مەترسی هەڵگیرسانی شەڕێکی ماڵوێرانکەر هەڕەشە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. بەدەر لەوەی کە لایەنەکانی شەڕەکە و زلهێزەکان چەندە دەیانەوێت شەڕێکی لەو شێوەیە ڕووبدات، بەڵام ئاماژەکان زۆرن بۆ ئەوەی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی و وەڵامدانەوە زارەکییەکانی ئیسرائیل، دەبێ بە جددی وەربگیرێت. لایەنی ئیسرائیلی لە شەڕی غەززەدا گەیشتووەتە بنبەست. دەوڵەتی ئیسرائیل دوای تێپەڕبوونی […]

ساڵی ڕابردوو یەکێک بوو لە دژوارترین ساڵەکان بۆ بەهاییەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی ئیسلامی لە ئێران. ڕێکخراوی چاوەدێری مافەکانی مرۆڤ “هیومان ڕایتس وۆچ” لە ژنێڤ، ڕۆژی ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، ڕاپۆرتێکی هەژێنەری ٤٢ لاپەڕەی سەبارەت بە سەرکوت و ئەزیەت و ئازاری بەهاییەکان لە ساڵی ١٤٠٢دا، بڵاوکردەوە. ئەم ڕاپۆرتە بەناونیشانی “پۆستاڵی سەر ملم: […]

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خاکەلێوە، هەڵبژاردنی ناوچەیی لە تورکیا بەڕێوەچوو؛ هەڵبژاردنێکی کە تیایدا سەرۆک شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرانی ناوچەکان هەڵبژێردران. هەڵبژاردنی شارەوانی شارە گەورەکانی تورکیا و هەروەها شارەکانی کوردستان، بەزۆر هۆکار گرنگییەکی سیاسی و ڕەمزیی ئەولاتر لە هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانیەکانی پەیدا کردووە. سەرکەوتنەکانی نەیارانی پارتی کۆماری گەل و هەروەها پارتی یەکسانی و […]

کۆماری ئیسلامی وەک ڕژیمێکی ناتەواو کە بە یارمەتی ئیمپریالیستەکان شکڵی گرت بۆ ئەوەی شۆڕشی ئازادیخوازانەی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧دا خەڵتانی خوێن بکات. ڕژیم ئەوکارەی لە ڕێگەی چەوسانەوەی لەڕادەبەدەر، ستەمکاری سەرەرۆیانە و قەتڵی عامی فاشیستییەوە بەڕێوە برد. بەڵام لەبەرامبەر خۆیدا خەبات و ناڕەزایەتی و بەرخۆدانێکی پێکهێنا کە هەنگاو بە […]

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خاکەلێوە، ساڵڕۆژی سەپاندنی ڕژیمێکە بەسەر خەڵکی ئێراندا، کە بە “کۆماری ئیسلامی ئێران” ناوی لێنرا. ٤٥ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، ئەو ڕەوتەی کە دەستی بەسەر شۆڕشی ئێراندا گرت، بە ڕێبەرایەتی خومەینی لە نمایشێکدا لەژێر ناوی: “ڕیفراندۆمی خەڵکی ئێران”، بە فەرمی دەسەڵاتی کۆنەپەرستانە و خوڕافات و سەرکوتی […]