بەشێک لە میدیاکانی کۆماری ئیسلامی لە قەولی یاداشتی کەسێکی حیزبوڵڵاییەوە، کە ئێستا بووەتە مامۆستای زانکۆ، نووسیویانە کە کۆمەڵگا شاهیدی گەورەترین “ڕۆژوو خواردن” لە مێژووی کۆماری ئیسلامیدایە. ئەو، ئەم بابەتەی گەڕاندۆتەوە بۆ بایەخ پێنەدان بە “ڕەمەزان” لەناو دەوڵەت و هێزی دادوەری و خوازیاری دەستگیرکردن و لێپێچینەوە لەو کەسانە بووە کە”بەڕۆژوو” نابن. […]

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پێکهاتووە لە پێنج وڵاتی بەناو هەمیشەیی و دە ئەندامی کاتی، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی مارس بەرابەر بە ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، بڕیارنامەی ئاگربەستی دەستبەجێ و پایەداری لە غەززە، پەسەند کرد. ئەو بڕیارنامە نوێیە، خوازیاری ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی سەرجەم دیلەکانی بووە و جەختی لەسەر پابەندبوونی […]

لقی خۆراسانی داعش یان دەوڵەتی ئیسلامی، بەرپرسیارێتی جینایەتەکەی ڕۆژی ٣ی مانگی خاکەلێوەی هۆڵی کۆنسێرتەکانی شاری کرۆکوس لە ڕووسیای لە ئەستۆ گرت. جینایەتێکی کە تێیدا ١٣٣ کەسی بێ دیفاع کوژران و زیاتر لە ١١٤ کەسیش بریندار بوون. هێشتا ماوەیەکی زۆر بەسەر ڕووداوەکەی شاری کرمان لە سەر گۆڕی قاسم سولەیمانی دا تێپەڕ […]

ئەمساڵ ئاگرەکانی نەورۆز لە هەموو ساڵێک بڵێسەدار تر بوون و ئەو جەماوەرەی کە لە دەوری ئاگرەکە سەما و هەڵپەڕکێیان دەکرد، گەلێک لە ساڵانی ڕابردوو زیاتر بوون. ئەم ڕێوڕەسمانە لە سەرجەم شار و شارۆچکە و ئاواییە گەورەکان بە پانتایی هەموو کوردستان و هەروەها لە چەندین گەڕەک و ناوچەی تاران، مەشهەد، حافزییە، […]

شۆڕای باڵای کار لە دوایین ساتەکانی ساڵی ١٤٠٢دا لانیکەمی حەقدەستی١٤٠٣ی بە لەبەرچاوگرتنی مافەکانی دیکەی وەک حەقی نیشتەجێبوون و هیتر، بە زیادکردنی ٣٥ و سێ دەهەمی لەسەد، بۆ ئاستی ١١ ملیۆن تمەن لە مانگێکدا بەرزکردەوە. بەپێی نرخی ئێستای یەک دۆلار کە زیاترە لە ٦٠ هەزار تمەن، بڕیارە کرێکارێکی لەسەرکاری کە یاسای […]

یەکەم ڕۆژی مانگی خاکەلێوە بەرامبەر بە ٢٠ی مارس، لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک ڕۆژی جیهانی شادی ناوزەد کراوە. بەم بۆنەیەوە ئەم ڕۆژە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان جەژن و سیمینار و کۆنفرانسی پەروەردەیی بەڕێوەدەچێت. ڕۆژی جیهانی شادی دەرفەتێکە بۆ بیرکردنەوە لە گرنگی خۆشی و بەختەوەری لە ژیانی مرۆڤەکاندا. مەبەست لە […]

کۆتا ڕۆژەکانی زستان و سەروبەندی وەرزی بەهار، وەبیرهێنەرەوەی خەسارێکی گەورە و کارەساتێکی ئینسانییە. ٣٦ ساڵ لەمەوبەر ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەشەممە، لە کاتژمێر ١١:٣٥ خولەکی سەرلەبەیانی و لە دۆخێکدا کە شەڕی کۆنەپەرستانەی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لە کۆتاییەکانی خۆی نزیک دەبووەوە، چەند فڕۆکەیەکی بۆمب هاوێژی ڕژیمی بەعسی عێراق بەسەر ئاسمانی […]

ئێوارەێی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەممە، چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵک و بەتایبەتی لاوانی کچ و کوڕ بە کردنەوەی ئاگر و سەما و هەڵپەڕکێ و بازدان بەسەر ئاگرەکەدا، کۆتا چوارشەممەی ساڵی ١٠٤٢یان کرد بە مەیدانی نەبرددێکی سیاسی تر، مەیدانی خەباتگێرانی درێژەپێدەری شۆڕشی ژینا لە دژی کۆماری ئیسلامی. نەبەردی ئەمساڵ لەبەر چاوی […]

بەپێی یەکێک لە ڕاپۆرتەکان ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەشەممە، یەکەمین کۆبوونەوەی فەرمی شۆڕای باڵای کار لەسەر پرسی دیاریکردنی لانیکەمی حەقدەستی ساڵی ١٤٠٣ی کرێکاران، بەڕێوەچوو، بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کۆبوونەوەکە بەبێ هیچ ئاکامێک کۆتایی هاتووە. تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی لەبارەی ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی ئەم کۆبوونەوەیە بڵاونەکراوەتەوە. بەڵام لەو قسانەی بەشدار بووانی کۆبوونەوەکە کە […]

سێ ڕۆژ بەر لە ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، ئاخوندێکی ئاتەش بە ئیختیار کە گۆیا مامۆستای حەوزەی عیلمییەی قومە، لە دەرمانگایەکی ئەو شارە لە کاتێکدا دایکێک لە ژووری چاوەڕوانی شیری بە کۆرپەکەی دەدا، بەمەبەستی بەدەستهێنانی بەڵگە، بە موبایلەکەی فیلمی لێگرت. دایکەکە هەرکە ئاگادار بوو، بەخێرایی پێش بەو ئاخووندە دەستدرێژیکارە دەگرێت […]