کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، کەوتە بەر لێدقن و ئازار و ئەشکەنجەی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لە ئەنجامی ئەشکەنجە و لێدانی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیمەوە، کۆڵبەرێک بە ناوی “بێهنام شەریفیان”، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی شاری سەقز، خێزاندار و […]
کوردستان
پێنج کۆڵبەری خەڵکی سەلاس باوەجانی، بەهۆی ڕووداوی ئۆتۆمبیلەوە کە کۆڵبەرەکانی تێدابووە، لە رێگای گووندی “چشمە نزار” ی جوانڕۆ بریندار بوون بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لە ئەنجامی ڕووداوێک لە نێوان ئۆتۆمبیلێکی هەڵگری کۆڵبەران و ئۆتۆمبێلێکی دیکە لەسەر ڕێگای گوندی “چشمە نزار”ی سەر بە شاری جوانڕۆ، پێنج […]
چارەنووسی دەستبەسەرکراوێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە دوای ٧ ڕۆژ لە دەستبەسەرکران، بەناڕوونی ماوەتەوە بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەرنیوز، چارەنووسی لاوێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “خەلیل بەدری” ٣٠ساڵ تەمەن، لە دوای ٧ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە ناڕوونی ماوەتەوە.“خەلیل بەدری” لە رێگای نێوان شاری جوانڕۆ بۆ كرماشان دەستبەسەر كراوە و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار […]
لە بۆسە و تەقەی ڕاستوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیمدا، کۆڵبەرێک بریندار بوو بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، نیوەی شەوی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بەهۆی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم کۆڵبەرێک بە ناوی “جەبار وەیسی پاریاب”، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی گوندی “جوجار” سەر بە سەلاس باوەجانی، بە دەمانچەی ساچمەیی […]
تا یەک کاتژمێری دیکە لیستی ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە ئێعدامەکان لە کوردستاندا هێندە خێرایی وەخۆ گرتووە و ماشینی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی ئێران هێندە بێ بەزەییانە، گەنجانی ئەم نیشتمانه قوربانی دەکات، وەک ئەوەی پەت و هێزی ڕووتی بەکارهێنابێت بۆ سزادانی بەکۆمەڵی خەڵکی کوردستان و کوشتنی ئازادیی، ئازادبوون، ئازادیخوازیی و ئازادیخوازان. لە دوایین […]
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 9ی رێبەندان چوار لاوی تێكۆشەری كورد؛ وەفا ئازەربار، پژمان فاتێحی، موحسین مەزڵووم و محەمەد فەرامەرزی، پاش زیاتر لە 19 مانگ بەندكردن و ئەشكەنجە و ئازار لە زیندانی قزڵحەسار لە سێدارەدران.ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بە پێی پێشینە و سیاسەتی هەمیشەیی خۆی هەر كات لە ئاستی ناوخۆیی و دەرەكیدا توشی […]
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و لاوانی تێکۆشەر هەر وەک ئاگادارن سەنگەری ئازادی خوازی و بزووتنەوەی ڕەوای گەلەکەمان چوار لاوی تێکۆشەر, چوار سوورەسواری کۆمەڵەی لە دەست دا. ئەم هاوڕێیانە کە بریتی بوون لە پژمان فاتحی، وەفا ئازەربار، مەحەممەد فەرامەرزی و موحسن مەزڵووم لەگەل بانگی بەیانی ئەمرۆ دووشەممە ٩ی […]
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان! کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان! ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ! بە داخەوە چەند ڕۆژ دوای ڕاگەیەندراوی پێشووی حیزبی دێموکرات کە لەودا وڵاتان، کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە بەردەوامیی ئێعدامەکان لە ئێران وریا کرابوونەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانوییەی ٢٠٢٤)، پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، وەفا […]
جەماوەری تێکۆشەر!نێوەشەوی ڕابردوو چوار لاوی زیندانیی سیاسیی موحسین مەزڵوم، محەممەد (هەژیر) فەرامەرزی، وەفا ئازەربار و پژمان فاتحی ، کە لە داگاییەکی بە نەهێنی و ناعادڵانە سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو؛ دوای چەند مانگ ڕاگرتن لە ژێر پەتی سێدارە دا ؛ سەرەنجام ئیعدام کران؛ ئێمە ئەو جنایەتە بە توندی مەحکوم دەکەیەن و […]
لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە سنووریی بەستامی شاری سەقز، کۆلبەرێک کوژرا بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، پاسەوانانی سنووریی ڕژیم لە سنووریی بەستام لە شاری سەقز تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “مەنسوور محەممەدنژاد” خەڵکی گوندی “جنیان”ی سەر بە شاری […]