دوشەممە ٩ گەلاوێژی ١٤٠٢،ڕێبوار عەبدوڵاهی و سدیق ڕێحانی،دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کران. بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەر نیو،ئەمڕۆ دووشەممە٩ی گەلاوێژی ١٤٠٢،لەدوای ٢٠ڕۆژ بەندکرانی دووچالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، ڕێبوار عەبدوڵاهی بەدانانی بارمتەی٥٠٠میلیون تمەنی و سدیق ڕیحانی بە دانانی بارمتەی ٣٠٠میلیون تمەنی […]

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “واران محه‌ممه‌دنژاد” ئه‌ندامی چالاكی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی- كۆمه‌ڵایه‌تی نۆژین، له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی “سه‌یدی” سزای یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌علیقی به‌سه‌ر دا سه‌پێندرا‌. پێشتر سێ ئەندامی دیکەی بنەماڵەی ئەو خوێندکارە بە ناوەکانی “پەیام میری”، “سەحەر وەهابی” و “ویدا محەممەدنژاد”، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە […]

ڕۆژی شەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢، یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “یاسر نووری” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢، “یاسر نووری”، یەکێک لە چالاکە ناسراوەکانی ژینگەپارێزی، خەڵکی شاری جوانڕۆ، بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر کرا. جێی […]

مەولود ئاتەشبار، سەعادەت تاشکە و یوسف ئاتەشبار، سێ ئەندامی بنەماڵەی خەڵکی شاری مەهاباد، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنیان،تا ئێستاش چارەنووسیان بە ناڕوونی ماوەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مەوولوود ئاتەشبار، سەعادەت تاشکە و یوسف ئاتەشبار، سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی مەهاباد، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانیان، […]

ڕۆژی سێ شەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، فاڕووق ڕەشیدی ٣٥ساڵ تەمەن لە لایەن چەند ئەندامی گروپێکی تاوانباری سەلەفی لە گەڕەکی حەماڵئاوای شاری سەقز، پەلامار دەبرێتە سەری و لە نەخۆشخانەی “شەفای” ئەو شارە گیانی لە دەست دەدات. فاڕووق ڕەشیدی کرێکاری بیناسازی، ٣٥ساڵ تەمەن و باوکی منداڵێکی ٦ مانگانە بوو. فاڕووق بە […]

ئارمان نیکپەی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان، زیاتر لە دوو هەفتەیە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە. بەپێی ڕاپۆرتەکان؛ ئارمان نیکپەی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان، ماوەی ١٥ ڕۆژە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەشی هیچ […]

بە پێی ڕاپۆرتەکان لە لەوەڕگەکانی و دارستانەکانی کوردستان فیشەکی ئاگرزای دەستکرد بینراوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،ئەندامانی ئەنجومەنی ژیوای پاوە،ئەمڕۆ،پێنجشەممە٥ی گەلاوێژی١٤٠٢،پێچراوەیەک لە فیلتەری جگەرە و شقارتە(فیشەکی ئاگرزا)لە دارستانەکانی بەڕوو لە پاوە بینراوە.دوژمنانی ژیان و ژینگە،بە ئەم ڕێکارانە دەیانهەوێت ژینگە ئاگر بدەن و دارستانەکان لە بەین ببەن.شایانی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا […]

کۆڵبەرێکی ٦٥ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سەقز،بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی سەر سنوور،لە سنووری بسامی سەقز گیانی لەدەست دا. بە پێی ڕاپورتی کۆڵبەرنیوز،سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٢،کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی سنووری بسام لە ناوچەی سەرشیوی سەقزگیانی لەدەست دا.ناوی ئەو کۆڵبەرە حەسەن عراقی،٦٥ساڵ تەمەن […]

میکائیل سدیقی، سکرتێری کۆمەڵەی کرێکارانی بیناسازی ئێران و بەرپرسی کۆمەڵەی کرێکارانی بیناسازی کوردستان بۆ جاری بێشومار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، میکائیل سدیقی، سکرتێری کۆمەڵەی کرێکارانی بیناسازی ئێران و بەرپرسی کۆمەڵەی کرێکارانی بیناسازی کوردستان، بۆ جاری بێشومار لە لایەن ئیدارەی […]

ئومێد مەزڵووم، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، ئومید مەزڵووم لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی ئەتمیش سەر بە شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار […]