لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ،کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بۆ هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی، بەسەختی بریندار بوو. بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەر نیوز،شەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢،کۆڵبەرێک بە ناوی تەیب خوسرەوی تەمەن٣٤ساڵ و خەڵکی نەوسوود،لە سنووری نەوسوود بەهۆی ڕادونانی کۆڵبەران لەلایەن هەنگی مەرزیەوە و کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی بەسەختی […]
Sample Page
خالد محەممەدی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندیی سەقز گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە نزیکەی دوو حەوتە لەمەوبەرەوە، خالد محەممەدی، هاووڵاتی خەڵکی گوندی تورجان سەر بە شاری سەقز، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی شاری سەقز گوازراوەتەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، […]
دوشەممە ٩ گەلاوێژی ١٤٠٢،ڕێبوار عەبدوڵاهی و سدیق ڕێحانی،دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کران. بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەر نیو،ئەمڕۆ دووشەممە٩ی گەلاوێژی ١٤٠٢،لەدوای ٢٠ڕۆژ بەندکرانی دووچالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، ڕێبوار عەبدوڵاهی بەدانانی بارمتەی٥٠٠میلیون تمەنی و سدیق ڕیحانی بە دانانی بارمتەی ٣٠٠میلیون تمەنی […]
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “واران محهممهدنژاد” ئهندامی چالاكی ئهنجومهنی فهرههنگی- كۆمهڵایهتی نۆژین، لهلایهن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنه به سهرۆكایهتی قازی “سهیدی” سزای یهك ساڵ زیندانی تهعلیقی بهسهر دا سهپێندرا. پێشتر سێ ئەندامی دیکەی بنەماڵەی ئەو خوێندکارە بە ناوەکانی “پەیام میری”، “سەحەر وەهابی” و “ویدا محەممەدنژاد”، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە […]
ڕۆژی شەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢، یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “یاسر نووری” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢، “یاسر نووری”، یەکێک لە چالاکە ناسراوەکانی ژینگەپارێزی، خەڵکی شاری جوانڕۆ، بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر کرا. جێی […]
هێمن خوسرەوی و ڕزگار مەولودزادە، دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی مەریوان و بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری بانە بە سەختی بریندار بوون. بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی گەلاوێژی١٤٠٢، “هێمن خوسرەوی ” کۆڵبەری لاوی خەڵکی شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری […]
مەولود ئاتەشبار، سەعادەت تاشکە و یوسف ئاتەشبار، سێ ئەندامی بنەماڵەی خەڵکی شاری مەهاباد، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنیان،تا ئێستاش چارەنووسیان بە ناڕوونی ماوەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مەوولوود ئاتەشبار، سەعادەت تاشکە و یوسف ئاتەشبار، سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی مەهاباد، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانیان، […]
ڕۆژی سێ شەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، فاڕووق ڕەشیدی ٣٥ساڵ تەمەن لە لایەن چەند ئەندامی گروپێکی تاوانباری سەلەفی لە گەڕەکی حەماڵئاوای شاری سەقز، پەلامار دەبرێتە سەری و لە نەخۆشخانەی “شەفای” ئەو شارە گیانی لە دەست دەدات. فاڕووق ڕەشیدی کرێکاری بیناسازی، ٣٥ساڵ تەمەن و باوکی منداڵێکی ٦ مانگانە بوو. فاڕووق بە […]
ئارمان نیکپەی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان، زیاتر لە دوو هەفتەیە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە. بەپێی ڕاپۆرتەکان؛ ئارمان نیکپەی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان، ماوەی ١٥ ڕۆژە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەشی هیچ […]
لە دوومانگی ڕابردوودا،٦٠٠هێکتار لە دارستانەکانی شارستانی مەریوان ،بە هۆی ئاگر گرتنەکانی ماوەی ڕابردوو کە لە زۆربەیاندا دەستوپەیوەندیەکانی ڕژیم دەستیان بوە،لە ناوچوون. بە گوزارشی کۆڵبەرنیوز،لەڕێکەوتی٣٠جۆزەردانی ئەمساڵ تائێستا،بە هۆی ئاگرگرتنی بەردەوامی دارستانەکانی مەریوان،سەرجەم٦٠٠هێکتار لە دارستانەکانی ئەم ناوچەیە لەناوچوون. بە پێی ئەم گوزارشە١٩٥هێکتار لە دارستانەکانی کانی قووڵەجانی سەر بە ئاوایی بێلو،لە ڕێکەوتی ٣٠جۆزەردان […]