Sample Page

بە پێی ڕاپۆرتەکان لە لەوەڕگەکانی و دارستانەکانی کوردستان فیشەکی ئاگرزای دەستکرد بینراوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،ئەندامانی ئەنجومەنی ژیوای پاوە،ئەمڕۆ،پێنجشەممە٥ی گەلاوێژی١٤٠٢،پێچراوەیەک لە فیلتەری جگەرە و شقارتە(فیشەکی ئاگرزا)لە دارستانەکانی بەڕوو لە پاوە بینراوە.دوژمنانی ژیان و ژینگە،بە ئەم ڕێکارانە دەیانهەوێت ژینگە ئاگر بدەن و دارستانەکان لە بەین ببەن.شایانی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا […]

کۆڵبەرێکی ٦٥ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سەقز،بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی سەر سنوور،لە سنووری بسامی سەقز گیانی لەدەست دا. بە پێی ڕاپورتی کۆڵبەرنیوز،سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٢،کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی سنووری بسام لە ناوچەی سەرشیوی سەقزگیانی لەدەست دا.ناوی ئەو کۆڵبەرە حەسەن عراقی،٦٥ساڵ تەمەن […]

میکائیل سدیقی، سکرتێری کۆمەڵەی کرێکارانی بیناسازی ئێران و بەرپرسی کۆمەڵەی کرێکارانی بیناسازی کوردستان بۆ جاری بێشومار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، میکائیل سدیقی، سکرتێری کۆمەڵەی کرێکارانی بیناسازی ئێران و بەرپرسی کۆمەڵەی کرێکارانی بیناسازی کوردستان، بۆ جاری بێشومار لە لایەن ئیدارەی […]

ئومێد مەزڵووم، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، ئومید مەزڵووم لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی ئەتمیش سەر بە شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار […]

مازیار سەیدنژاد، چالاکی کرێکاری کە لە زیندانی ئێوین زیندانی کراوە، لە ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢ەوە ڕێگەی پێنەدرا چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پشت بەستن بە هرانا، مازیار سەیدنژاد، چالاکی کرێکاری کە ئێستا لە زیندانی ئێوین حوکمی ٢ ساڵ زیندانییەکەی بەسەر دەبات، لە ڕۆژی دووشەممە ٢ی […]

ڕەزا خۆشنەزەر، هونەرمەندی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان، دوای یەک ڕۆژ دەستبەسەرکردن و لێپرسینەوە ئازادکرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، ڕەزا خۆشنەزەر، هونەرمەندی خەڵکی بۆکان، کە بە هۆی دروستکردن و ژەنینی پارچە مۆسیقایەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، دوای پرۆسەی لێپرسینەوە بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد […]

بورهان سەعیدی، یەکێک لە تێکۆشەرانی ناسراوی کرێکاری شاری سنە و یەکێک لە زیندانیانی سیاسی شەستەکان، بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، بورهان سەعیدی، چالاکی کرێکاری ناسراوی شاری سنە و یەکێک لە زیندانیانی سیاسی شەستەکان، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامی […]

دانیشتنی دادگا سەبارەت بە تۆمەتەکانی سەر سپیدە قولیان، چالاکی کرێکاری زیندانی لە زیندانی ئێوین، لە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٢ بەڕێوە دەچێت. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پشت بەستن بە هەرانا، کاتی دانیشتنی دادگا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تۆمەتەکانی سپیدە قولیان دیاری کرا. لەم ڕاپۆرتەدا بە ئاماژەدان بە ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری بەرگریی سپیدە […]

دوای دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی کاسبکاران، هێزە نیزامییەکان، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی کاسبکارانی گوندی سەریاس سەر بە شاری پاوە و پێنج هاوڵاتییان دەستبەسەر و هاوڵاتییەکی دیکەشیان بریندار کرد. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، هێزە نیزامییەکان لە گوندی سەریاس سەر بە شاری پاوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی کاسبکاران، […]

هێزە نیزامییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی کاسبکاران لە گوندی “سورەتوو” سەر بە سەوڵاوای مەریوان و دەستیان بەسەر زیاتر لە هەزار کارتۆن کاڵای کاسبکاراندا گرت. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، هێزە نیزامییەکان، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی کاسبکاران لە گوندی “سورەتوو”ی سەوڵاوای مەریوان و دەستیان بەسەر زیاتر لە […]