ئاماری شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی کۆڵبەرنیوز لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران خولی دووهەمی ١٤یەمین گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بەڕێوەدەبات. دوای کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆک کۆماری جەنایەتکاری ڕژیم و تیمی یاوەری لە ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، ڕژیم خەریکی بەڕێوەبردنی بە خەیاڵی خۆی هەڵبژاردنێکی […]

ئاکام خزرزادە، هاووڵاتی شاری پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی خۆی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی نەغەدە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣، بە دەرکردنی حوکمی دەستبەسەری ئاکام خزرزادە، ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری پیرانشار دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان بۆ زیندانی نەغەدە گواسترایەوە. […]

ڕۆژی شەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم پاش دەستبەسەری و ئەشکەنجەدانی کۆڵبەرێک و دزینی کەرەستەکانی، بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە ناوبراو کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە، کۆڵبەرێکیان بە ناسنامەی “شێرزاد چاوشینی” تەمەن ٣٤ ساڵە و خەڵکی بانە دەستبەسەرکرد و پاش […]

گاڵتەجاڕی بەناو هەڵبژاردن، لەگەڵ بایکۆت و بێبایەخییەکی جددی و بێ وێنەی زۆربەی هەرەزۆری خەڵک لە سەرتاسەری ئێران و بە تایبەتی لە کوردستان بەرەوڕوو بووەتەوە. ئەم ڕاستییە نەک هەر لە ڕاپۆرتە مەیدانییەکاندا، بەڵکوو لە ئامارە دەستکاریکراوەکانی سەرچاوە هەواڵییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیشدا دەردەکەوێت. خودی کۆماری ئیسلامی ڕێژەی بەشداریکردنی خەڵکی، ئەگەر دەنگە پووچەکانی […]

شەوی هەینی ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بەناوی ”ئومێد مورادی” لە سنووری تەتە، لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لێدان و ئەشکەنجە کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی هەینی ٨ی پووشپەڕی١٤٠٣، کۆڵبەرێک. بە ناوی ”ئومید مورادی” تەمەن ٤٠ ساڵ، خێزاندار و خاوەنی منداڵێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لێدان و ئەشکەنجە کرا. شایانی باسە هێزەکانی […]

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی “نۆژین”، لە زیندانی ناوەندی سنە ئازاد کرا. ناوبراو لە پەڕەی ئینستاگرامی خۆی نووسیویەتی؛ پاش ئەوەی لە ڕێکەوتی ۹ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی یەکساڵ زیندانییەکەم، ڕەوانەی زیندان کرام، […]

شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی هەینی ٨ی پووشپەڕ بەڕێوە چوو. ئەگەرچی تا کاتی ئامادەکردنی ئەم بابەتە، هێشتا ئەنجامەکانی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پڕۆسەی ژماردنی دەنگەکان بە جۆرێک موهەندیسی کراوە کە ئەم شانۆیە، بکەوێتەوە خولی دووەم و لە قۆناغی دووەمیشدا ئەو کەسەی کە جێگەی مەبەستی خامنەیی و […]

ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٣، بەهۆی ڕووداوەکانی کار و کارەباوە کرێکارێک لە بانە گیانی لەدەستدا. ەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کرێکارێک بە ناسنامەی “عوسمان ئەمینی” تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی شاری بانە، لە کاتی دانان و چاککردنەوەی کولێری ئاوی بەهۆی ڕووداوەکانی کار و کارەباوە تووشی برینی سەخت […]

پێنجشەممە ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، ساڵوه‌گه‌ڕی جه‌نایه‌تی بۆمبارانی کیمیایی شاری سه‌رده‌شته‌. كاتژمێر چواری پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی ٧ی مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٦ی هه‌تاوی، له‌ جه‌رگه‌ی شه‌ڕی وێڕانكه‌ر و كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئێران و عێراقدا، فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی حكوومه‌تی فاشیستیی به‌عس، له‌ كرده‌وه‌یه‌كی جه‌نایه‌تكارانه‌دا، بۆمبه‌ کیمیاییه‌كانیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی بێ‌خه‌به‌ر و بێ‌دیفاعی چوار ناوچه‌ی شاری سه‌رده‌شت و […]

گەنجێکی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە سنووری “دۆڵە شین”ی شاری بانە، بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣، بەهۆی دانانی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە سنووری “دۆڵە شین”ی شاری بانە، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “محەمەد کاکی”، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی […]